چوار کۆڵبەر له سنووری نەوسود بریندار بوون

KMMK:
شەوی دووشەممە 31ی خەرمانای 2720ی کوردی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران چوار کۆڵبەر بەناوەکانی «هدایەت» و «نامدار» خەڵکی سەلەس باوەجانی برینداربوون. ناسنامەی دوو کۆڵبەری دیکە هێشتا نەزانراوە.
بەپێی زانیاریی گەیشتوو کولبەرە بریندارەکان بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی پاوە راگوێستراون.
بەپێی داتاکانی ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 54 کولبار کوژراون و 128 کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان