ڕاگەیەندراوی ڕێخراوی لێبوردەی نێونەتەوەیی لە هەمبەر شاردنەوەی بەئەنقەستی شوێنی بە خاک سپاردنی ڕامین حسێن پەناهی، زانیار و لوقمان مورادی

KMMK:

ڕێخراوی لێبوردەیی نێونەتەوەیی لەهەمبەر شاردنەوەی شوێنی بە خاک سپاردنی زیندانیانی ئێعدام کراوی ناوبراو ڕاگەیەندراوێکی دەرکردووە کە لێرەدا دەقی ڕاگەیەندراوەکه دەخرێتە بەر دیدی ئێوە و بڵاو دەکرێتەوە.

ڕێخراوی لێبوردەی نێونەتەوەیی شاردنەوەی بە ئەنقەستی شوێنی بە خاک سپاردنی ڕامین حسێن پەناهی، زانیار مورادی و لوقمان موراد بە پێشێلکاری مادە١٩ی پەیمان نامەی نێودەوڵەتی مافی مەدەنی و سیاسی دەزانێ.

ئەم ڕێخراوە مافی مرۆییە ڕایگەیاندووە: ئازار و ئەشکەنجەی ڕۆحی گران کە بەرپرسانی و دەسەڵاتداران ئێرانی بە شاردنەوەی بەئەنقەستی شوێنی بە خاک سپاردنی ڕامین حسێن پەناهی، زانیار و لوقمان مورادی بە سەر بنەماڵەکانیاندا دەسەپێنێ، بەزاندنی قەدەغە کردنی ئەشکەنجە ودیکە هەڵسوکەوتە بێ بەزاییانەکان، نامرۆڤانه و سووکایەتی پێکردنه کە لە مادەی٧ی پەیمان نامەی نێودەوڵەتی مافی مەدەنی و سیاسیدا هاتووە.

لێبوردەی نێونەتەوەیی ڕایگەیاندووە: شاردنەوە لەهەمبەر شوێنی بە خاک سپاردن هەروەها پێشێل کردنی مافی بنەماڵەکان بۆلێگەڕین، وەرگرتن و بڵاوکردنەوەی زانیاری لەم بارەوە، مافێ کە لە مادەی ١٩ی پەیمان نامەی نێونەتەوەیی مافی مەدەنس و سیاسی لە سەر زەرورەتی بایەخمەندبوون لێی جەختی لە سەر کراوەتەوە.

ئەم ڕێخراویە لەدرێژەدا دەڵێ: جگە لەوە، دەسەڵاتدارانی ئێرانی بە شاردنەوەی شوێنی ناشتن، ڕێگری لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی و بێبەری کردنی بنەماڵەکان لە دانانی بەردی گۆڕ یان ڕازاندنەوەی شوێنێ ناشتنی ئازیزانیان بە گوڵ، وێن، هێما یان ناردنی پەیامی بیرهانین، مافی کەلتووری ئەندامانی بنەماڵەکانی بۆ بەشداری لەڕێوڕەسمی ناشتن و ماتەمین و جێبەجێکردنی ئەو نەریتەی کە پێی بڕوامەندن پێشێل دەکەن.

ئەم کردەوەیە پێچەوانەیە مادەی ١۵ی پەیمان نامەی نێودەوڵەتی مافی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییە، کە ئێرانیش بۆ خۆی ئەندامیەتی.ڕۆژی شەممە ١٧ی خەرمانانی ٢٧١٨ی کوردی، زانیار مورادی، لوقمان مورادی و ڕامین حسێن پەناهی، سێ زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ئێعدام کران.

زانیار و لوقمان مورادی ڕۆژی چوارشەممە یەکی بەفرانباری ٢٧١٠ی کوردی، لە لایەن لقی ١۵ی دادگای ئینقلابی حکوومەت لە تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر” سەڵەواتی” بە تۆمەتی ئەندامەتی لە ” کۆمەڵە” و تێوەگلان لە کوشتنی کوڕی ئێمام جەماعەتی مەریوان لە ئێوارەی چواردەی پووشپەڕی ٢٧٠٩ ئێعدامیان بەسەرداسەپێنرا.

ڕامین حسێن پەناهی ڕۆژی پێنجشەممە پێنجی بەفرانباری ٢٧١٨ی کوردی، لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەت لە سنە بە تۆمەتی ” هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێی بەغی” محاکمە و بە ئێعدام مەحکووم کرا، حوکمی ئێعدامی ئەم زیندانییە سیاسییە کۆتاییەکانی خاکەلێووەس ٢٧١٨ی کوردی، لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتیش پشتڕاست کرایەوە و پاشان بە یەکەی جێبەجێکاری حوکمەکان ڕاگەیەندرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان