مردنی دوو کرێکار بە هۆی ڕووداوی کارییەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

KMMK:

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی “غەفور ئەمینی” خەڵکی سەوڵاوا و “قادر بەهرامیان” خەڵکی شنۆ بەهۆی ڕووداوی کاریەوە گیانی خۆیان لە دەستدا.

بە پێی زانیاریەکان: “غەفوور ئەمینی” ٨۵ ساڵ تەمەن، خەڵکی گوندی ” دەرکی” سەر بە شاری سەوڵاوا لە کاتی کاری کشتووکاڵ بە هۆی مەکینەی خەرمان کوت” تووشی کارەسات بوو و ئەم ڕووداوە مردنی ئەم هاوڵاتییە بە ساڵاچووەی لێکەوتەوە.

هەروەها لە هەواڵێکی دیکەدا هاوڵاتییەک بە ناونیشانی” قادر بەهرامیان” خەڵکی گوندی” گەندوێڵە”ی سەر بە شاری شــنۆ لە کاتی کار لە باخەکەی خۆی تووشی کارەسات بوو و گیانی خۆی لە دەستدا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ساڵانە چەندین کەس لە هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی نەبوونی کەرەستەی پاراستن، کەمتەرخەمی و نەبوونی دۆخی ستاندارد ی کاری لە لایەن خاوەن کارەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیانی خۆی لە دەست داوە یان بە گرانی بریندار دەبن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــتان