KMMK:
چوارشەممە شەوی ڕابردوو ۵ی خەرمانانی ٢٧٢٠ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناو ” خەبات مەفاخری” ٣۵ ساڵ تەمەن، خێزاندار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شاری سنە ڕفێندرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە کاتێکدا لە گەڵ هاوژینەکە لە ڕێگەی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بووە هێرشیان کردۆتە سەری و دەستیان بە سەر موبایلی هەردووکیاندا گرتووە و ناوبراویان ڕفاندووە.
شیاوی باسە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی دەست نەکەوتووە و لە چەندد ساڵی ڕابردوو بە دەیان جار خۆی و هاوژینەکەی بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئێران کراون.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە ١۵١ هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان