بانە و مەریوان: سێ هاوڵاتی دەستبەسەر کران

KMMK:

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٠ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی” شەریف ئەمینی” خەڵکی گوندی” شوێ”ی سەر بە شاری بانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کـرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە؛ پاش دەستبەسەری ناوبراو بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواسترا و تا ئێستە لە مەڕ هۆکار و دۆخی ناوبراو زانیارییەک دەست نەکەوتووە.

لە هەواڵێکی دیکەدا، ڕۆژی دووشەممە ٣ی خەرمانانی٢٧٢٠ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی” نەوشیروان ڕەزایی” و ” فەرزاد مورادی” خەڵکی گوندی” هێلیزئاوا”ی سەر بە شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بە پێی زانیارییەکان دەستبەسەری ئەم دووهاوڵاتییە پەیوەستە بە بەشداری کردن لە ڕێوەڕسمی گیانبەختکردنی

چوار کەس لە چالاکانی ژینگەی مەریوان دەستبەسەر کراون.

شیاوی باسە، کۆماری ئیسلامی ڕێگەی هەناسەدانی بۆ کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەهێشتۆتەوە و هەموو قوژبن و کەلێنێکی لە هێزە ئەمنی و سیخوڕیەکان تەنیووە و پەلاماری هەر کەس کە لە هەر بوارێکدا چالاک بێت دەدات.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە دەستبەسەری ئەم کەسانەوە ١۴۶ هاوڵاتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان