KMMK:
هەینی ٢۵ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، مانگرتن لە خواردنی “شاناز سادقی فەڕ” لە ناڕەزایەتی دژ بە بڕینەوەی حوکمی ۱۵ ساڵ زیندان بەردەوامە و دۆخی تەندرووستی ناوبراو لە مەترسیدایە.
شاناز سادقی فەڕ بۆخۆی ۵ی گەلاوێژ بۆ ماوەی حەوتوویەک مانی لە خواردن گرتبوو، ناوبراو سەر لە نوێ لە گەڵ “ئایناز زارع” ـی کچی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
بە گوێرەی هەواڵەکە، شاناز سادقی فەڕ بە هۆکاری مانگرتن لە خواردن تووشی کەم هێزی و لاوازی بووە و دۆخی جەستەیی ناوبراو ناجێــگیرە.
شیاوی باسە کە لقی دووی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ، شاناز(بێریوان) سادقی فەڕ، هاوڵاتی نیشتەجێی ئەم شارە ـی بە تۆمەتی” ئەندامەتی لە حیزبی ئازادی کوردستان”پاک” بە ١۵ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کردووە.
شاناز سادقی فەڕ ٣٢ ساڵ تەمەن هاوڕێ لە گەڵ کچەکەی” ئایناز زارع” پاش ٣ ساڵ لە خەرمانانی ٢٧١٩ پاش وەرگرتنی ئەمان نامە” نامەی لێخۆشبوون” لە سنووری بانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گەڕاوەتەوە و پاشان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
ئەم دوو هاوڵاتییە پاش گەڕانەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات لە ورمێ گوازرانەوە و بۆ ماوەی دوومانگ کەوتنە بن لێپرسینەوە. ئەوان خەزەڵوەری ٢٧١٩ی کوردی، پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندی ورمێ گوازرانەوە.
ڕێوڕەسمی لێکۆڵینەوە لە سەر تۆمەتەکانی خاتوو سادقی فەڕ ئایناز زارع، بە شێوەی هاوبەش لە ڕێکەوتی ٣١ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ی کورد بە سەرۆکایەتی دادوەر “شــێخلوو” بەڕێوە چبوو هەنووکە هێشتا حوکمێک بۆ ئایناز دیاری نەکراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان