روانسەر: کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەوانی

KMMK :
هەینی ١٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شاری روانسەر لە پارێزگای کرماشان بە بۆنەی وەرنەگرتنی موچەی دواکەوتوی خۆیان لەبەرانبەر شارەوانی ئەو شارە کۆبوونەوە.

بە پێی راپۆرتەکە ئەم کرێکارانە ماوەی ٥ مانگە موچەیان لە شارەوانی ئەو شارە وەرنەگرتووە و رایانگەیاندووە تا وەرگرتنی تەواوی موچەکەیان درێژە بە ناڕەزایەتی دەدەن.

شیاوی باسە ئەم کرێکارانە سەرەڕای ئەوەی کە ٥ مانگی تەواو موچەیان وەرنەگرتوە، پاداش و جەژنانەی ساڵی ٢٧١٩یان نەدراوەتێ و چەندین جار لەلایەن بەرپرسانەوە بەڵێنیان پێدراوە کە موچەی ڕابردوویان وەردەگرن و ئەم بەڵێنانە تا ئێستا بەسەر نەبراون.
جێگای وەبیر هێنانەوەیە: نەدانی چەندین مانگ موچە و جەژنانە و پاداشی کرێکارانی شارەوانی، بەس شاری رەوانسەر ناگرێتەوە و لە شارەکانی تر وەک مەریوان، سەوڵاو، سەقز، بوکان و هتد کرێکاران لەگەڵ ئەم ناوەندە حکومیە گرفتگەلێکی هاوشێوەیان هەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: