KMMK:
ڕۆژی سێشەممە ١۶ی گوڵانی ٢٧٢٠ی کوردی، بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنووری مێهران یەکێک لە ئەندامانی پشکنین و لێکۆڵینەوەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ناوی “بێهروز باقری” تەمەن ٣٠ ساڵ بریندار بوو.
بە گوێرەی هەواڵەکە: تەقینەوەی مینێک لە بەرزاییەکانی سنووری ناسراو بە “قەڵاوێزان” بوو بە هۆی برینداربوونی گرانی پێی یەکێک لە ئەندامانی پشکنین و لێکۆڵینەوەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی کە خەڵکی ورمێیە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری KMMK لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە ت ئێستە بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٢ کەی گیانی خۆیان لە دەست داوە و بە هەژماری ئەم حاڵەتەشەوە ۴ کەس بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان