KMMK:
بە پێی ڕاپۆرتێ کە ئەوڕۆ ۱۹ی خاکەلێوەی ۲۷۲۰ی کوردی، بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بۆکان لە گەڵ مەرەخەسی هادی تەنومەند دژایەتی کردووە.
هادی تەنومەند تووشی نەخۆشی بووە و لە گەری ئەوەی ناوبراوی تووشی نەخۆشی کوڕۆنا ببێت سڵامەتی و ژیانی دەکەوێتە مەترسییەوە.
هادی تەنومەند، شەممە ۱۹ی ڕێبەندانی ۲۷۱۹ی کوردی بۆ کێشانی حوکمی زیندانی دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی حکوومەت لە شاری بۆکان کراوە.
هادی تەنومەند لە ئەندامانی کۆمیتەی هەماهەنگی بە مەبەستی پێکهاتەکانی کرێکاری، بە تۆمەتی “ئەندامەتی لەم کۆمیتە و پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات” لە لایەن دادگای ئینقلاب لە مەهاباد بە ۳ ساڵ و نیو زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.
شیاوی باسە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو چەندد چالاکی مەدەنی و سیاسی لە زیندان ئازاد کراون، بەڵام هێشتا زۆر زیندانی سیاسی دیکە لە زیندان ڕاگیراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان