رۆژنامەنووسێکی کرماشانی دەستبەسەر کرا

KMMK:
غولامڕەزا نوری عەلا ڕۆژنامەوانی خەڵکی کرماشان و سەرنووسەری ڕۆژنامەی (نقد حال) هاوڕێ لە گەڵ ئەدمینی کەناڵی ئەم ڕۆژنامەیە بە هۆی سکاڵای پارێزگاری حکوومەتی ئێران لە کرماشان بە بۆنەی بڵاوکردنەوەی هەواڵی تووشبوونی بازوەند پارێزگاری حکوومەت لە کرماشان بە ڤایرۆسی کوڕۆنا لە ژێر ناوی ” گاڵتەی سێزدە(سێزە بەدەری)دەسبەسەر کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە کە هەواڵگری دەوڵەتی ئیرنا ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە بە پێی وتتی پێوەندییە گشتییەکانی دادسەری گشتی و ئینقلابی ئێران لە پارێزگای کرماشانی رۆژھەڵاتی کوردستان نووسیویەتی: لەو ڕوەوە کە ئەم دەسپێشخەرییە وەکوو ئاڵۆزاندنی بیروڕای گشتی دێتە هەژمار، تاوانە و هەر بۆیە نیوەڕۆی ئەوڕۆ پێنج شەممە ۱٤ی خاکەلێوەی ۲۷۲۰ی کوردی لە سەر داوای دادستانی حکوومەت لە کرماشان هەردوو کەس دەسبەسەر کراون.
جێی ئاماژەیە کە لە ماوەی رابردوودا چەندین کەس بە هۆی بڵاوکردنەوەی ئاماری گیرۆدە بوون بە کرۆنا دەستبەسەر کراون و حکومەتی ئێران گوشارێکی زۆری خستۆتە سەر خەڵک و هاوکات هیچ پێداویستیێکی خەڵکی بەجێ نەهێناوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان