ئازادی چوار چالاکی سیاسی و ئەگەری ئازادی یەکێکی تر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

KMMK:

چوارشەممە ۶ی خاکەلێووەی ۲۷۱۹ی کوردی، پێنج زیندانی سیاسی بە ناونیشانەکانی “سەلمان ئەفرا، عادڵ پیڕوزی، ئارمان غەفووری، گۆران قوربانی لە زیندان ئازاد بوون.ئەگەرەی ئازادکردنی پەیمان میرزازادە لە زیندان بە دانانی بارەمتە لە ئارادایە و قەرارە سبەی ئازاد بکرێت.
ئەم چوار چالاکەی مەدەنی و سیاسی لە لایەن دادگای ئینقلابی ئێران بە زیندان مەحکووم و لە سەردەمی تێپەڕاندنی خولی زیندانییەکەیان بوون لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری مەریوان. ئەم کەسانە بەر لێبوردنی گشتی کەوتوون و بەم هۆکارە لە زیندان ئازاد کراون.

سەلمان ئەفرا ۲۷ی خەزەڵوەری ۲۷۱۹ی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەسنە گوازرابوویەوە. پاش سێ مانگ دەسبەسەری و لێپێچینەوە بە دانانی بارمتەی ۲۰۰ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.
دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران ناوبراوی بە تۆمەتی هاریکاری حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بە ۵ ساڵ زیندان مەحکووم کردبوو. ئەم حوکمە پاش ناڕەزایی دەربڕینی ناوبڕاو بۆ ساڵێک داشکابوو.
عادڵ پیروزی لە خەزەڵوەری ۲۷۱۸ی کوردی پاش دوو مانگ لێپێچینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو. ئەم هاوڵاتییە ساڵی ۲۷۱۹ی کوردی، بە تۆمەتی هاریکاری یەکێک لە حیزبە ئوپوزیسیۆنە کوردستانیە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران بە ۶ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو.
ئارمان غەفووری لە چالاکانی ژیــنگە، دووی گەلاوێژی ۲۷۱۷ی کوردی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و پاش سێ مانگ لێپێچینەوە بە دانانی بارمـتە ئازاد کرابوو، ناوبراو ۲۱ی سەرماوەزی ۲۷۱۹ی کوردی، بۆ تێپەڕاندنی حوکمی یەک ساڵە بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوان گوێزرابوویەوە. ناوبراو بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە ئوپوزیسیۆنە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران بە ۶ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو. لە دادگای پێداچوونەوە ئەم حوکمە بۆ ساڵێک داشکابوو.
گۆران قوربانی، چالاکی مەدەنی و لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان، ۲۳ی پووشپەڕ لەلایەن ناوەندی خەبەری ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری مەریوان دەسبەسەر وپاشان بۆ ئیدارەی ئێتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە ڕاگوێزرابوو.
ناوبراو پاش چەندد مانگ لێپێچینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو. لە خەزەڵوەری ۲۷۱۹ی کوردی لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێرانەوە لە مەریوان بە تۆمەتی پڕووپاگەندە دژ بە دەسەڵات بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا، ئەم حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ۵ مانگ داشکا.
هەروەها پەیمان میرزازادە، گۆرانی بێژی کورد خەڵکی کوندی “گەنگچین”ی ورمێ کە ۲ی ڕەشەممەی ۲۷۱۸ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، ڕاگەیەندراوە کە بە دانانی بارمتەی ۵۰۰ ملوێن تمەنی دەتوانێ ئازاد ببێت.
ناوبراو لە ڕەشەممەی ۲۷۱۸ی کوردی لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە ورمێ بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی گشتی لە ڕێی هاریکاری یەکێک لە حیزبە ئوپوزیسیۆنە کوردستانییەکانی حکوومەتی ئێران بە بێبەری کردنی هەتایی لە گۆرانی بێژی و دوو ساڵ زیندان مەحکووم کراوە. ئەم حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە بۆساڵێک و ۸ مانگ داشکاوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: