KMMK:
بە تێپەڕبوونی پتر لە نیو سەدە لە واژوکردنی جاڕنامەی نێونەتەوەیی مافی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە ۱۶ی دێسەمبەری ۱۹۶۶ لەلایەن کۆنگرەی گشتی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتوەکان، بەردەوام مافی ژنان لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی پێشێل دەکرێت.
لە جوگرافیای سیاسی کۆماری ئیسلامی ئێران، نەک بەس مافی ژنان پشت گوێ دەخرێت تەنانەت مافی ژنان بە پێی یاسای بنەڕەتی بوەتە پێڕەوێکی یاسایی. بەشێوازێک کە هەڵاوردن، بێبەشبوون، توندوتیژی دژ بە ژنان لە ئەژمار نایەن و سیستەمی بەڕێوەبەر لە ئێران ژنی وەک مرۆڤی پلە دوو ناساندوە.
یاساگەلی هەڵبژێردراو ژنان لە مافە سەرەتایە مرۆڤیەکانی خۆی واتە ئازادی هەڵبژاردن، شێوازی جل و بەرگ، پێشگرتن لە ئامادە بوون لە شوێنە گشتیەکان و… بێبەش کردوە.
لە گۆڕەپانە سیاسیەکان ئێران قەدەغە بوونی ژنان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، نەبونی ژنان لە شۆرای نگەهبان کە بوەتە هۆی هەڵاوردنی رەگەزی لە بڕیارەکانی ئەم شۆرایە، نەبونی مافی یەکسانی و توند و تیژی رەگەزی دژ بە ژنان و لە قۆناغە سەرەکیەکان لە یاسا و بە کردەوەش درێژەیان هەیە و یاسای سزادانی ئیسلامی چاک کراو تاڕادەیەکی زۆر یاساگەلی هەڵاوردنی تێدایە تا ئەو شوێنەی کە شەهادتدانی ژنان لە دادگە بە نیوەی شەهادتی پیاوان وەردەگیرێت و بە کردەوە بایەخی ژیانی ژنێک بە نیوەی بایەخی ژیانی پیاوێک دەبێت.
یاساگەلی ئێستا لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا، بە گشتی ژن بە ملکەج و گوێڕایەڵی پیاو لە پێگەی شودا و ژن ئیزنی نیە بە بێ خواستی پیاو لەدەرەوە کار بکات، بەڵام پیاوان رێگایان پێ دراوە کە چوار ژن بێنن، بەرکەوتنی میراتی بۆ ژنان نیوەی پیاوانە کە پیاو لە هەلومرجێکی یەکسان پێی دەدرێت.
سەرۆکانی ئێران لە دواخستنی کۆمەڵگای ژنان لە روانگەی هەبونی زانیاری لەسەر مافەکانیان لە رێگای نەبون و کەمی سەربەخۆیی ئابوری بە پێوەرێکی زۆرینە لە بەڕێوەبردنی یاساگەلی دژە مرۆڤانە ترسی نیە.
ژنان لە کۆمەڵگای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە روانگەی مافەوە هەموکات بەرەڕووی سوکایەتی باوەڕمەندی حکومەت بەرەوڕوو بۆتەوە و بەدورە لە هەلی بەکارهێنانی ژنان لە گۆڕەپانی حکومەتی ئیسلامیە.
بەرچاوە کە تاقی کردنەوە و خەباتی ژنان لە بەرانبەر حاکمیەتی دژە مافی و پیاوسالاری بۆ بەدەست هێنانی مافەکانی خۆیان نەکشاونەتەوە، بەڵام بەرپرسانی کۆماری ئێران ئێزنی بەدەست هێنانی ئاکامەکانی خەباتی بەژنان نەداوە و هەوڵی داوە کە خەبات و شۆڕشی ژنان بەرەوڕوی دۆڕان و لە ناوەڕۆکی خۆی دور بخاتەوە.
لە تەنیشت یاساگەلی دژە ژنان کۆماری ئیسلامی ئێران، کولتورە دواکەوتوەکانی ئاینی، رێو ڕەسمی دواکەوتوو، کولتوری پیاوسالاری کە ژنی وەک بونەوەرێکی پلە دوو و بە موڵک و کۆنتڕۆڵی پیاو ئەژمار دەکات، بەربەستی سەرەکی بۆ بەدەست هێنانی یەکسانی ژنان لەگەڵ پیاوانە.
راستیەکە ئەوەیە کە رێوڕەسم و کولتوری پیاوسەروەری لەگەڵ یاساگەلی هەڵاوردنی کۆماری ئیسلامی ئێران تێکەڵ بووە و هەلومەرجێکی قورس و ئەستەمی بە شێوەی بەرچاو پێک هێناوە.
بەدڵنیایەوە ژنانی کورد لە کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستان، ژنگەلێکن کە بە هۆی زەبر و هەڵاوردەیی نەتەوەیی، کۆ لەگەڵ ئەو توند و تیژیانەی کە لە ئێران دەیبینن، توندوتیژی سیاسیش دەبینن و ئەم کردەوەیە بۆ هەمو سوچەکانی کاردانەوەی پێچەوانەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی دەبێت.
توندو تیژیەک کە تەنانەت ژنانی وەک ئەو ژنانەی کە لە ناوچە بێبەشەکان دەژین لە دەستگەیشتن بە بوونیان لە گۆڕەپانگەلی جیاوزی کۆمەڵایەتی و سیاسی بێبەش کردوە.
توندوتیژیەک کە هەموو چالاکیەک لە کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستان تاوانی سیاسی دەناسرێت و وەک” هەوڵ دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی” لەگەڵی هەڵسوکەوت دەکرێت.
لەو بارەوە ژنانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئامادەبونی خۆیان بۆ خەبات و دەرخستنی ناڕەزایەتی خۆیان لە هەمو گۆڕەپانەکانی سیاسی، مافی و کۆمەڵایەتی وچانیان نەداوە و بونی بەسەدان کەس لەم ژنە ماندووی نەناسا و شۆڕشگێڕانە لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان