KMMK:
شەممە ۳ی ڕەشەممەی ۲۷۱۹ی کوردی، کۆڵبەرێکی
٢١ ساڵە بەناوی «سەیوان سەیفی» خەڵکی گوندی «وێژەنان»ی سەر بە شاری سەوڵاوا کە بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان بە گرانی بریندار
بووبوو، بە هۆی قووڵی برینەکان و خوێن بەربوونی مێشکەوە لە نەخۆشخانەی شاری سنە
گیانی لەدەستدا.
لەلایەکی دیکەوە رۆژێک دوای ئەم رووداوە، کۆڵبەرێکی
١٧ ساڵە بە ناوی «زەکریا موعەتەر» خەڵکی شاری مەریوان لە هەمان ناوچە بەهۆی کەوتنە
خوارەوە لە بەرزایی، بریندار دەبێت و بۆ نەخۆشخانەی شاری مەریوان دەگواسترایتەوە.
بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم دوو ڕووداوەوە ٣٢ کۆڵبەر و کاسبکار بریندار و ٥ کۆڵبەر و کاسبکاریش لەناوچە سنوورییەکان کوژراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


