چیا محەممەدی ۶ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

KMMK:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، چیا محەممەدی لە لقی ۴ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سـنه ۶ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکومەتی ئێران لە شاری سنە ۵ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەر ناوبراودا سەپاندبوو.

چیا محەممەدی بە تۆمەتگەلی: هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی لە ڕێی هاریکاری حیزبە کوردستانییه ئوپوزیسیۆنەکانی دژبەری ئێران و پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات” لە لایەن دادگای ئینقلابەوە ۵ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنربوو.

ناوبراو خەڵکی شاری سـنەیە و ڕێکەوتی ۴ی ڕەشەمەی ۲۷۱۷ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەتیی و ئیلاعاتییەکانی حکومەتی ئێران دەسبەسەر و ماوەی ۶ مانگ لە ژووری تاکەکەسی لە بینداندا بووە.
چیا محەممەدی لە کۆتاییدا بە داناای بارمەەی ۸۰۰ ملوێنی بە شێوەی اتی ئازاد و تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئازاد کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: