سنە/ چالاکی کرێکاری، ئیسحاق ڕووحی ڕەوانەی زیندان کرا

KMMK:

یەکشەممە ۱۳ ی ڕێبەندانی ۲۷۱۹ کوردی، ئیسحاق ڕووحی چالاکی کرێکاری ڕەوانەی زیندان کرا. ئیسحاق ڕووحی کە لە ۳۰ گەلاوێژی ۲۷۱۹ کوردی لە لایان لقی یەکی دادگای کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە سزای یەک ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپا بوو، ئیمڕۆ ڕەوانەی زیندانی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە کرا.

جێی بیرهێنانه‌وه‌یه‌ کە ناوبراو لە یەکی مانگی گوڵان‌ی ئەمساڵ ( ڕۆژی کرێکار) دەسبەسەر و دوای ۱۳ ڕۆژ مانەوە لە ئیدارەی ئیتلاعات و ۱۷ ڕۆژ ڕاگیران لە زیندانی کۆماری ئیسلامی لەو شارە به‌ دانانی بارمته‌ی ۱۰۰ ملیۆن تمه‌نی تا کاتی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی دادگا به‌ شێوه‌كاتی ئازاد كرابوو.

کۆمەڵەی ماڤی مرڤی کوردستان