KMMK:
سێشەممە ۱۷ بەفرانباری ۲۷۱۹ کوردی، ئارام فەتحی، چالاکی ژینگەپارێز، نووسەر و شاعیری خەڵکی شاری مەریوان، دوای چەند رۆژ دەستبەسەر بوون لە لایان هێزە ئەمنییەکان، رەوانەی دادگای شۆرشی حکومەتی ئێران لە مەریوان کرا.
ناوبراو شەممە ۱۴ی بەفرانبار لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە دەسبەسەر کرابوو.
ناوبراو هەر لە دوایی دادگا دوبارە راگوێزی گرتوخانە کراوە و ماڵباتی ناوبراو نەیانتوانیوە چاوییان پێی بکەوێت و هیچ زانیارییەک لە سەر هۆی دەسبەسەرکرانی ناوبراو لە بەردەست دا نییە،.
بە پێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی ئیتلاعات سپای ئێران بەبێ بوونی هەر چەشنە حوکمێکی یاسایی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
ناوبراو هەروەها لە ساڵانی ۲۷۱۹، ۲۷۱٨، ۲۷۱۶ دەستبەسەر و بە تۆمەتگەلی ناڕەوا وەک: ” شێواندن و تێکدانی دیسیپلینی گشتی و چوونەدەری نایاسایی لە ئێران، هاندانی خەڵک و پڕوپاگەندە دژی حکومەت و … هتد.” دادگایی کرابوو.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان