KMMK:
ڕۆژی ١٦ی سەرماوەز ۲۷۱۹ی کوردی /ئەکبەر گەوێڵی، چالاکوانی مەدەنیی کورد پاش ئامادەبوونی لە دادگای کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە ، ناوبراو لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسییەکەی بۆ دادگا بانگکرابوو ، لە سەر دۆسیەی ئەم چالاکە و تۆمەتەکانی هیچ زانیارێک بەردەست نیە.
جێگەی ئاماژەیە کە ئەکبەر گەوێڵی ڕۆژی ٢٩ی گەلاوێژ ی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆمای ئیسلامی ئێران لە سنە دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی ئازادکرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


