دەستبەسەر کردنی نووسەر و چالاکێکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

KMMK:

نووسەر و چالاکێکی مەدەنیی کورد لە شاری کەلاردەشتی سەر بە پارێزگای مازەندەران، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر کرا.

ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی خەزەڵوەر، نووسەر و چالاکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی «موژگان کاووسی» دانیشتوویی کەلاردەشتی مازەندەران، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر کراوە.

ئەم ئەم نووسەرە بە تۆمەتی «پشتیوانی کردن لە ناڕەزایەتییەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان» لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

تاکوو ئەم ساتە لە شوێنی دەستبەسەر بوون و بواری سەلامەتی ئەم چالاکە هیچ زانیارێک بەردەست نیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: