دەستبەسەر کرانی هاوڵاتیانی رۆژھەڵاتی کوردستان بەردەوامە/ بە سەدان کەس گیراون

KMMK:
دوابەدوای سەرکوتی خۆپێشاندانی هاوڵاتیانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێرتن، کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی داوەتە گرتن و ڕفاندنی هاوڵاتیان و تا ئێستا بە سەدان هاوڵاتی رۆژھەڵاتی کوردستانی دەستبەسەر کردوە.
لە شاری سەقز دو هاوڵاتی لە ناوەکانی شیرکۆ کەریمیو فەریاد شامحەممەدی، تەنیا دو لەو هاوڵاتینەن کە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و ناسنامەیان ئاشکرا بووە.
جێی ئاماژەیە هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە چارەنووسی ئەو دوو گیراوە لەبەر دەستدا نییە.

ناسنامەی یەکێ لە دەستبەسەر کراوەکانی بانەش بئاشکرا بووە، سەعید قادری کە  لە  جوانڕۆدا دەسبەسەر کراوە و اە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ئومید یووسفی، فەردین بەدەخش، سینا جاست، هادی ڕاستی و شاهۆ مەنوچێهری هاوڵاتیانی خەڵکی مەریوان و گوندی نێ ، کە ئەوانیش لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
جێی ئاماژەیە کە لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە چەندین رۆژی رابردوو دا بە سەدان هاوڵاتی گیراون کە هێشتا ناسنامەیان ئاشکرا نەبووە.


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

.