بەردەوامی قۆڵبەست کردن و ئاشکرابوونی ناوی ناڕازیانی کوژراو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانـەوە

KMMK:

هەر ڕۆژ و هەر کاتژمێرێک کە تێدەپەڕێ ناو و ناونیشانی دەسبەسەرکراوان و کوژراوان و بریندارانی ناڕەزایی دەربڕینەکانی گشتی ئەم دواییانە لە هەموو پانتای جوگرافیای سیاسی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەردەکەوێ.

ناوی کوژراو و دەسبەسەرکراوێک بەم شێوەیە:
دوکتۆر بورهان مەنسوورنیا هاوڵاتی مەریوانی و خاوەنی بڕوانامەی دوکتۆرای پزیشکی ئاژەڵان کە لە ناڕەزاییەکانی گشتی خەڵک لە مەریوان لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکان و ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەک گیانی خۆی لە دەست داوە.

له لایەکی دیکەوە هاوڵاتییەکی دیـکە بە ناوی ئارمان وەفایی چالاکی ژینگەپارێزی کە پێشووتر دەسبەسەر کرابوو پاش ماوەیەک ئازاد کرابوو، جارێکی تر لە لایەن هێزه ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان دەکرێت.

خاڵی جێی سەرنج ئەمەیە کە، نە ئێعدام و کوشت وبڕ و نە زیندان و ئەشکەنجە و لێدان هیچ کات نەیتوانیووە پێشێ خواست و جوڵانەوەی خەڵک بەرەو ئازادی و هاوسانی و دادوەری بگرێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

تلگرام
@KMMKKURDISTAN
پەیوەندی/ارتباط
@KMMKADMIN