KMMK:
ڕۆژی چوارشەممە ۲۲ی خەزەڵوەری ۲۷۱۹ی کوردی کاسبکارێک بە ناوی «کامەران بیانەک» کوڕی مستەفا تەمەن ۲۶ ساڵ خەڵکی «کۆنە خان»ی پیرانشار لە سنووری حاجی ئۆمەران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی بەخت کرد.
بە گوێرەی هەواڵەکە؛ ئەم کاسبکارە بە بێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە لە لایەن هێزەکانی بنکەی سەربازی بەنگین خان لە بەرزاییەکانی هەڵگورد تەقەی لێکراوە و بەهۆی گرانی برینەکەیەوە بەخێرایی گیانی لەدەست داوە و تەرمەکەی هەنووکە لە نەخۆشخانەی شاری چۆمان لە هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۶۰ کۆڵبەر کوژراوەو ۱۲۶ کۆڵبەریش بریندار بوون، هاوکات ۱۲ کاسبکار کوژراون و ۱۶ کاسبکاریش بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان