ئاوارەبونی بە کۆمەڵی کوردانی ڕۆژاوا دوای هێرشەکانی تورکیا

KMMK:

ڕۆژی هەینی ۳ خەزەڵوەری ۲۷۱۹ی کوردی ، زیاتر لە ۱۷۰۰ ئاوارەی ڕۆژاوای کوردستان دوای ئاوارە بونیان لە کەمپی بەردەرەشی سەر بە پارێزگای دەهۆک جێگیر کران.

ئەم کەمپە لە ئێستا دا زیاتر لە ۱۰ هەزار ئاوارەی ڕۆژاوای کوردستانی لە خۆ گرتوە.

شایانی باسە دەوڵەتی داگیر کەری تورک و لە سایەی بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی وەڵاتانی جیهان رەشەکوژی و جینۆسایدی کوردانی لە ڕۆژاوا دەست پێ کردوە و سەرەڕایی سەدان کوژراو و هەزاران بریندار و بەتایبەتی نیازی سرینەوەی کوردی لەم ناوچە هەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN