دەستبەسەر کرانی به‌ربڵاوی هاوڵاتیانی كورد به‌ به‌ هۆی به‌شداری كردن له‌ خۆپیشاندانی دژ به‌ داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیا


KMMK:
كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ رۆژانی رابردوودا به‌ بیانوی به‌شداری كردنی چالاكان و دانیشتوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ خۆپیشاندانی دژ به‌ داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ستی داوه‌ته‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به‌ربڵاو.

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو: رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ ٢١ی ره‌زبه‌ر له‌ شاری سه‌قز كه‌سێك به‌ ناوی « ئه‌یوب جه‌وان پوور» ده‌ست به‌سه‌ر كراوه‌، هه‌روه‌ها دوو شاخه‌وانی شاری شنۆ به‌ ناوه‌كانی « عه‌باس هاشم پوور» و« ره‌شید ناسری» له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی له‌ شنۆ بانگێشت كراون وپاشان ده‌ست به‌سه‌ر كراون.
هه‌روه‌ها رۆژی شه‌ممه‌ له‌ شاری بانه‌ حه‌وت شارۆمه‌ند به‌ ناوه‌كانی، « سه‌عید ره‌حیم مه‌عروفی»، «ئیبراهیم شۆریایی»، « فه‌ریا حوسه‌ینی»، « به‌هادین حوسه‌ینی»، «ئازاد ره‌حمه‌تی»، « سه‌لام ره‌حمانی» و « كاوه‌ سه‌میعی» به‌ هۆی به‌شداری كردنیان له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر كراون.
هه‌روه‌ها له‌ شاره‌كانی تری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌سانێكی زۆر له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر كراون و تا ئێسته‌ ناسناویان را نه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان