بێبەری کردنی مامۆستایەکی دەسبەسەرکراو لە مافی ئازادی مەرجدار و پشوو

KMMK:

دووشەممە ۱۵ی ڕەزبەری ۲۷۱۹ی کوردی، مامۆستای دەسبەسەرکراوی خەڵکی دیواندەرە ” ئومێد شامحەممەدی” کە لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سـنە ڕاگیراوە، لە مافی ئازادی مەرجدار و پشوو بێبەری کراوە.

ئومێد شامحەممەدی چالاکی مامۆستایان کە لە ڕۆژی ۱ی ڕەشەممەی ۲۷۱۸ی کوردییەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو ،بە تۆمەتی (هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی)لەلایەن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لەسنە ساڵێک زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا بوو و هەنووکەیش لە حاڵەتی تێپەڕاندنی حوکمەکەیەتی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: