رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئێران/ شوێنی ناشتنی چوار زیندانی سیاسی کوردی لەسێدارە دراو ئاشکرا بکات

KMMK:

فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم هوولی، عەلی حەیدەریان و فەرهاد وەکیلی پاش جێبەجێ کردنی حوکمی لە سێدارە ، شوێنی ناشتنی ئەم زیندانیە سیاسییانە نادیارە ولە ڕاگەیەندراوێکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران کراوە شوێنی ناشتنی ئەم چوار زیندانییە سیاسییەی کورد هاوکات لە گەڵ مەهدی ئیسلامیان کە ڕێکەوتی ۱۹ی گوڵانی ۲۷۱۰ی کوردی لە زیندانی ئەڤین لەسێدارە دراون و تا ئێستە شوێنی ناشتنی ئەوان بۆ بنەماڵەکانیان ڕانەگەیەندراوە، ئاشکرا بکات.

گرووپی کاری لێکۆڵینەوەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دانیشتنی ژمارە ۱۱۸، لە WGEID/118/1A/HRC/ چوار زیندانی سیاسی کوردی لەداردراوو وەکوو بێ سەروشوێن کراوانی لەڕووی قارووقینەوی بە فەرمی ناساند.

لەم ڕاپۆرتەدا بە ئاماژەدان بەوەی کە بێ سەرووشوێن کردنی بە قارووقین پێشێلکاری هەتایی مافی مرۆڤ بووە و جێی لێبووردنی نابێتەوە، تێدا هاتووە کە تا ئەو کاتەی کەسی بێ سەروشوێن کراو نەدۆزرێتەوە یان چارەنووسی بەتەواوەتی ڕوون نەبێتەوە لێکۆڵینەوە لە سەریان درێژەی دەبێت.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە و بە فەرمی ناساندنی ئەم چوار زیندانییە سیاسییە وەکوو بێ سەرووشوێن کردنی لە ڕوی قارووقین، یاساکانی نێو دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەرکدار دەکات کە مافی بنەماڵەکانیان
بۆ زانینی ڕاستی لە مەڕ چارەنووس و شوێنی ناشتنی ئازیزانیان بە جێ بێنێ و بکەرانی بخاتە ژێر گوشارەو تەنگاویان بکات.

جگە لەمە شوێنی ناشتنی سەدان زیندانی سیاسی لە سێدارە دراوولە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هێستا ناڕوونە و بنەماڵەکانیان هیچ زانیارێکیان لە مەڕ چارەنووس یان شوێنی ناشتنیان نیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN