شەپۆلی دەسبەسەریەکانی حکوومەتی ئێران گەیشتە پیرانشار

KMMK:
ڕۆژی ۵ گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی ” دەرەبکە”ی سەر بە پیرانشار بەناوی ” عومەر ئابڕوان” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە: دەسبەسەر ناوراو بە بێ نواندنی بەڵگەی فەرمی هاتۆتە ئاراوە.

هەروەها هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران پاش دەسبەسەری بە بێ هۆ ئەم هاوڵاتییە پیرانشاریەیان گواستۆتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شیاوی باسە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک بە دەست نەگەیشتووە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە هەژماری ئەم دەسبەسەرییە لەسەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۲٤۱ کەس لە؟هاوڵاتیانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان