kmmk,
بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕۆژی ۲۲ی پوشپەڕی ۲۷۱۹ی کوردی (۱۳۹٨ ی هەتاوی ) کچێکی ۱۷ ساڵ تەمەن بەناوی هاجەر ئارووسی کچی کەسێک ناسراو بە مام فەقێ لە گوندی شەکراوێ سەربە شارستانی پیرانشار خۆی هەڵواسیوە و گیانی لە دەستداوە .
هیچ هۆکارێکی ئەو خۆکوژییە لە باری کۆمەڵایەتی و بنەماڵەییەوە بڵاونەبۆتەوە.
لە سەرەتای ساڵی زاینی ۲۰۱۹وە تا ئیستا بە پێی ئامارەکانی kmmk
٣٠ ئافرەت کە ٨ کەسیان ژێر تەمەن ۱٨ ساڵ بوە خۆکوژییان کردوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلێگرام
@KMMKKURDISTAN