KMMK:
یەکشەممە ۹ پوشپەڕی ۲۷۱۹ کوردی، کۆڵبەرێک بەناوی رزگار ڕەسوڵی خەڵکی ئاوایی بێورانی سەر بە شاری سەردەشت لە سەر سنووری کێلێ کەوتە بەر هێرشی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و بە گرانی بریندار بوو.
جێگای ئاماژەیە کە رزگار ڕەسولی بۆ چارەسەری پزشکی گوازراوەتەوە نەخۆشخانەی شاری مهاباد.
جێگای سرنجە کە هەر لەو ڕۆژەدا کۆڵبەرێک و کاسبکارێکی تر بە ناوەکانی یۆنس ئاڵتوون و سەردار گەوێڵەیی بە هۆی هێرشی هەر ئەو هێزانە بریندار کرابوون.
بە پێی داتاکانی کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا ۷٨ کۆڵبەر و کاسبکار بریندار و ۴۰ کۆڵبەر و کاسبکاریش بە هۆی هێرشی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلێگرام
@KMMKKURDISTAN