KMMK:
یەک شەممە ۱۹ی جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی، هاوڵاتییەکی پیرانشاری بەناوی فەرعان ئەحمەدی نەژاد تەمەن ۳۶ ساڵ لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بەتێزاب هێرشی کرایە سەر.
بە گوێرەی هەواڵەکە: ناوبراو ڕوومەت و چاوەکانی بە گرانی خەساری پێگەیشتووە وپاش چارەسەری پزیشکی سەرەتایی لەنەخۆشخانەی شاری پیرانشار بە هۆی قورسی برینەکەی و نەبوونی پێداویستی، گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری ورمێ بۆ چارەسەری.
شیاوی باسە کە: ئەم هێرشە هاوکاتە لە گەڵ پەسەند کردنی یاسای بەرنگاربوونەوەی تێزاب ڕژاندن و بە گەندەڵانی سەر زەوی ناوزەد کردنی بکەرانی تێزاب ڕژاندن لە لایەن پەڕلەمانی ئیسلامی ئێرانەوە هاتۆتە ئاراوە.
تێزاب ڕژاندن یەک لە جۆرە پڕ مەترسییەکانی توندوتیژییە کە نەبە ئامانجی کوشتن، بەڵکوو بەگشتی بە مەبەستی تۆڵە و لەناوبردنی ژیانی کۆمەڵایەتی داهاتووی قوربانییەکە جێبەجێ دەکرێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان