KMMK:
بەپێی لێکدانەوەکان هەڵکشانی ڕێژەی تووشبوان بە مادەی هۆشبەر لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو هاوکات بووە لەگەڵ قەیرانی کار و هەڵکشانی نرخی بێکاری.
هەر ئەم پرسە بووە بە هۆی ئەوەی تاقمێک لە توێژەرە کۆمەڵایەتییەکان ونوێنەرانی پەڕلەمان باس لە پێوەندی ڕاستەوخۆی ئەم دوو پرسە بکەن.ماوەیە به ر له ئیستا ، هومایون هاشمی ، ئەندامی کۆمسیۆنی ته ندورستی و دەرمانی پەڕڵەمانی ئێران: بەرزبونەوەی نرخی بێکاری بەهۆکاری هەڵکشانی ڕێژەی تووشبوانی مادە هۆشبەرەکانەوە گرێ دا و هۆشداری دایە دەوڵەت گەر ڕێگەیەک بۆ قەیرانی بێکاری نەدۆزرێتەوە ،ڕێژەی تووشبوان بەرز دبێتەوە،پەرە گرتنی تووشبوون لە ناو کرێکاران و ئەو کرێکارانەی کە بێکار بوون سەرسام هێنەر بووە.
تەنیا لە نێوان ساڵەکانی ۲۷۱۰ بۆ ۲۷۱۶ی کوردی ئاماری تووشبوان نێزیک بە ۴ ملوێن کەس بووە وتا سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵ ئەم ڕێژەیە بەشێوەی ڕوو لە گەشە سنووری ۵ ملوێن کەسی تێپەڕاندووە.
هەرلەم چوار چێوەیەدا لە پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام و چەنددین شار وەکوو پیرانشار، سەردەشت و مەریوان بە بۆنەی داخرانی چەنددین ڕێڕەوی سنووری و کارگە و نووسینگەی دانوساندن و مامەڵە کردن و لەناوچونی مەزرا و ماڵی هاوڵاتیان پاش لافاوی ئەمساڵ، نرخی بێکاری چەندد ئەوەندە بوەتەوە و هاوشانی ئەوە و بەپێی هەر نرخێکی بێکاری، نرخی هەڵاوسان دوو ئەوەندە بوەتەوە و لە کۆتاییدا ڕێژەی توشبوانی ماددە سڕکەرەکان چ بۆ ئەوانەی بۆ خۆشی خۆیان بە کاری دێنن و چ ئەوانەی هۆگری بەردەوامی ئەم ماددەیەن هەڵکشاوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@KMMKKKURDISTAN
پەیوەند @KMMKADMIN