KMMK:
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی «سینا مام حەمیدی ٢٣ساڵان» کوڕی موراد لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوەچەی سۆمای برادۆستی ورمێ بریندار کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاسگای بەردۆک، گروپێک لە کۆڵبەران دەکەنە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ و لە ئاکامدا کۆڵبەری ناوبرا پشتی بە توندی بریندار دەبێت و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە رێکەوتی ٦ی جۆزەردان، لە ناوچە سنووریەکانی شاری مەریوان کاسبکارێکی خەڵکی گوندی میانەی سەر بەم شارە، بە ناوی «ناسر ئەولیان ٥٥ ساڵان» بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە قاچی بریندار دەبێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان



