KMMK:
رۆژی سێ شه‌ممه ۱۳ ی خاكه‌لێوه‌ی ۲۷۱۹ ی كوردی ژنێكی ته‌مه‌ن ۲۲ ساڵ به ناوی ش. قادری خه‌ڵكی گوندی دودانی سه‌ر به شاری پاوه په‌نای بۆ خۆكوشتن بردووه و ژیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌وته‌ی یه‌كێك له كه‌سوكاره‌كه‌ی هۆكاری خۆكوشتنی ئه‌و ژنه، بۆ ناكۆكی خێزانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و بنه‌ماڵه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی به هۆی په‌ستان و پێداگری بنه‌ماڵه‌ی خۆیه‌وه، ناچار بووه به‌رده‌وام بێت له ژیانی هاوبه‌ش.
هاوكات ژنێكی گه‌نجی تر به ناوی ن. مه‌عنه‌وی كه دایكی منداڵێكی ساوا بووه، له گوندی گهنگچینی ورمێ له رۆژی ۲۹ ی ره‌شه‌مێی ساڵی رابردوو ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردابوو، پاش دوو هه‌فته مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه گیانی سپاردووه.
هۆكاری په‌نابردنی ئه‌و ژنه‌ش بۆ خۆكوشتن، گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ ناكۆكی و كێشه‌ی خێزانی.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ناوه‌ندی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ، له‌سه‌رتای ساڵی زایینیه‌وه تا ئێستا ۱۲ پیاو و ۱۱ ژن خۆیان كوشتبوو، به هه‌ژمار كردنی ئه‌م خۆكوشتنی ئه‌م دوو ژنه، ژماره‌كه بۆ ۲۵ حاڵه‌تی خۆكوشتن به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌مه جیا له مه‌رگی گوماناوی ژنێكی تر.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان