ئێعدامی زیندانییەک لە شیروان

KMMK:

ڕۆژی شەممە ۲۵ی ڕەشەمەی ۲۷۱۹ی کوردی زیندانییەکی کورد بەناوی ” سەلمان ئازەرپەنا” لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە زیندانی کۆماری ئیسلامی لە شاری شیروان لە لەلایەن هێزە قەزاییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە ئێعدام کرا.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی باوڕپێکراو؛ سەلمان ئازەرپەنا لە ساڵی ۹۲ وەبەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە زینداندایە هەرئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد ئەو کوشنەی لەلایەن بکوژەکەوە هاتۆتە ئاراوە کوشتنی نامووسی بووە.

بەپێی ڕاگەیاندنی ناوەندەکانی ئاماری مافی مرۆڤ لە ئێران پتر لە ۷۲ لەسەتی ئێعدامەکان لە زیندانەکانی حکوومەتی ئێران لەلایەن ناوەندەکانی بڵاوکراوەکانی حکوومی ئێران بڵاو ناکرێنەوە کە پێیان دەکوترێ ” ئێعدامی شاراوە و بە نهێنی”.

بەپێی دااکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۵ هاوڵاتی کورد ئێعدام کراون کە بە هەژماری ئەم هاوڵاتییە ڕێژەی ئێعدام کردنی هاوڵاتیانی کورد دەبێت بە ۶ کەس.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: