بریندار بوونی کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە هەڵدێر

kmmk:

ڕۆژی پێنج شەممە ۴ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بەناوی ڕەحیم مەردانی تەمەن ۲۷ساڵ وخەڵکی گوندی دانیکش هەڵکەوتە لە ناوبەری سنە بۆ سەوڵاوا بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە ناوچەی شاخاوی بریندار بوو.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو لە بەرزاییەکانی گەردەنەی تەتەی هەورامان کەوتۆتە خوارەوە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی مەریوان کــراوە.

بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ،واتە لەماوەی ۲٤ ڕۆژدا ۲۹ کۆڵبەر خەساریان پێگەیوە ،۸ کۆڵبەر گیانی لە دەست داوە و ۲۱ کۆڵبەریش بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان