kmmk:
کۆتاییەکانی بەفرانبار ،دوو هاوڵاتی کوروو بێهزاد شاسوار کوڕی ئیکایل و سیامەند شاسوار کۆری مستەفا خەڵکی دیزەجی مەرگەوەر ،بە نوێ کردنەوەی ماوەی دەسبەسەرییەکەیان بۆ ماوەی دوو مانگ لە گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە ورمێ بۆ زیندانی ئەم حکوومەتە لە نەغەدە ڕاگواستران.
ئەم دوو هاوڵاتییە کوردە بەهاریکاری یەکێک لە حیزبە کوردییە ئوئۆزیسیۆنەکانی ئێران تۆمەتبار و لە دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە.
هەردوو ناوبراو لە سەرەتای بەفرانبار لە پرسگەی سنووری حاجی ئۆمەران دەسبەسەر وگواسترابوونەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات لە ورمێ.
ڕایەدارانی بەشی پاراستنی پرسگەی سنووری حکوومەتی ئێران لە حاجی ئۆمەران لەکاتی پشکنین، تلەفوونی هاوڕێی ئەم وودکەسە و داتا تاکەکەسیەکانی ئەم کەسانەیان کەلەسە تلەفونەکەیان بووە هەڵگرتۆتەوە وپاشان هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەوانیان بە تۆمەتی لایەنگری وهاریکاری یەکێک لە پارتە کوردییەکان تۆمەتبار ودەسبەسەر کردبوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان