نەبوونی زانیاری لەمەڕ چارەنووسی گەنجێکی بانەیی پاش بیست ڕۆژ دەستبەسەری

kmmk:

بەتێپەڕینی بیست ڕۆژ بەسەر دەستبەسەری گەنجێکی کورد بەناوی سامان خزرپوور هاوڵاتی بانەیی، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەردەست نییە.

بەپێی ڕاپۆڕتی ماڵپەڕی کوردپا،ئەم گەنجە بانەییە بیست ڕۆژ پێشووتر لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتییەوە دەستبەسەر وگوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بنەماڵەی ئەم گەنجە کورد لەمەڕ وەرگرتنی زانیاری لە چارەنووسی کوڕەکەیان چەنددین جار سەردانی دامەزراوە ئیتلاعاتییەکانی ئێرانیان کردووە لە شاری بانە ،بەڵام تا بە ئێستە وڵامێکی ڕوونیان وەرنەگرتووە.

تاکاتی دابەزینی ئەم هەواڵە، لەهۆکاری دەستبەری ئەم هاوڵاتییە کوردە زانیارییەک بە دەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: