سەڵماس و سەردەشت: سەرما گیانی دوو کۆڵبەری گرت و کۆڵبەرێکیش دەستەکانی سرما بردی

kmmk:
شەممە ۲۲‌ی بەفرانبار‌ ۱۳۹۷‌ی هەتاوی کۆڵبەرێک بەناوی ئەیووب ئەمینی خەڵکی ئاوایی دشوان‌ی سەر بە شاری سەڵماس لە بەرزاییەکانی سەر سنووری سەڵماس بە هۆی سەرما گیانی لە دەست دا و ڕەق هەڵات.

دووشەممە ۲٤‌ی بەفرانبار ۱۳۹۷‌ی هەتاوی کۆڵبەرێکی تر بەناوی عووسمان رەمەزانی خەڵکی سەردەشت لە کاتی پەڕینەوە لە رووبار‌ی نوکان کەوتە ناو ئەو رووبارە وەو خنکا.

هەر لەو رۆژەدا کۆڵبەرێکی تر ، خەڵکی ئاوایی چوارستونی سەڵماس بە ناوی هاشم لەبەر سەرما و سەخڵەتی زۆر هەر دووک دەستەکانی سەرما بردی و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە هەر دووک دەستی بەو هۆیەوە بڕدرایەوە

بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاماری کۆڵبەرانی کوژراو لەسەرەتای ساڵی ۲۰۱۹ تا ئێستا  ۵ کۆڵبەر گیانیان لە دەست داوە وە ۱۰ کۆڵبەریش بریندار بووە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان