kmmk:
چوارشەممە ۲۸ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی ، گەنجێکی کوردی خەڵکی شاری خۆی بەناوی ئارەش چراغی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر وبەگرانی ئەشکەنجە کراوە.
ناوبراو لەناڕەزایەتی بەرانبەربە چوونی حەسەن ڕۆحانی بۆ ئەو شارە دەستبەسەر کراوە کەلە کاتی دەسبەسەری ولە گرتووخانە بەگرانی ئەشکەنجە کراوە وپاشان گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ .شیاوی باسە کە بنەماڵەی ناوبراو سەرەڕای بەدواداچوون وسەردانی ناوەندە قەزایی و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نەیان توانیووە چاویان پێبکەوێ کەبەهۆی ئەشکەنجەی گران لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە وخراپی دۆخی ناوبراو دڵەڕاوێیەکی زۆر بۆ بنەماڵەکەی هاتۆتە ئاراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان