هەواڵەکان

رۆژهەڵات/گیان لە دەستدانی گۆماناوی سینەماکاری کورد

kmmk

رۆژی هەینی ۱۶ سەرماوەزی ۱۳۹۷ هەتاوی لە ناوچەی نێزەڕۆی سەر بە شاری بانە تەرمی سینەماکاری کورد رەحیم زەبیحی و کەیوان زەبیحی برای بە دەست بەستراوی لە ناو ئۆتۆمبێلێکی سوتێندراو دا دۆزرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکان ئۆتۆمبێلی رەحیم زەبیحی و براکەی لە نیزیک گوندی نێزەڕۆی سەر بە شاری بانە لە هەڵدێرێکی نەزور بەرز هەڵدێرا بوو و ئاگری تێبەر ببوو.
جێگای سرنجە بە گوێرەی ئەو کەسانەی لە نیزیکەوە چاویان بەو رووداوە کەوتووە ، وا دیار دەکا کە ئەو دووکەسە پێشتر کوشترابن و دوواتر خسترابنە ناو ئۆتۆمبێلەکە.
شایانی باسە ، رەحیم زەبیحی سینەماکاری سەرکەوتووی کورد کە تا ئێستا چەند بەرهەمی سینەمایی لە چەندین ڤێستیڤاڵی ناوچەیی و جیهانیدا نەمایش کراون و خەڵاتیان وەرگرتووە لە کاتی کوشتنی خەریکی دەرهێنانی فیلم ی (کۆڵبەرانی ڕنووی بێوران) بووە لە سەر تڕاژێدیای ڕنوی زستانی دوو ساڵ پێش لە ئێستا کە بۆ هۆی گیان لەدەستدانی دەستەیەک لە کۆڵبەران لە ناوچەی بێورانی سەردەشت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

نەغەدە؛ ئازادی سێ هاوڵاتی بە شێوەی کاتی

ئەمریکا خوازیاری ئازادی” محمد سدیق کەبوودوەند”ە

لە یەکێک لەناوچەکانی پارێزگای ورمێ هاووڵاتیک خۆی دەکوژێت