KMMK :
یەکینەکانی شۆڕشگێڕانی ق.س.د. ڕۆژی هەینی ۳۰ نوامبر ۲۰۱۸ی زایینی لە ئوپۆراسیۆنێکی تایبەت لە ڕۆژئاوای کوردستان پتر لە یەک سەد کەسی مەدەنی لە شارۆچکەی هەجین لە ژێر چەپۆکی تیرۆریستەکانی داعش ڕزگار کرد.
ئوپۆراسیۆنی هێزەکانی سوریای دیمۆکڕاتیک ناسراو بە ق.س.د ،بە فەرمانداری ی.پ.گ، لە ڕۆژئاوای کوردستان درێژەی هەیەو تا ئێستا هەزاران کیلۆمەتری دووجایان لە داعش و چەتەکانی گرێدراوی تورکیا خاوێن کردۆتەوە وهەزاران کەسیش کە دەستبەسەری دەستی ئەم چەتانە بوون ڕزگار کران وگوازراونەتەوە بۆ ناوچە ئارامەکان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


