لاوێکی خەڵکی شاری کانی دینار دەسبەسەر کرا

kmmk:

لە چەند رۆژی رابردوو دا هاووڵاتییەکی کوردی شاری کانی دینار (بەشی شاری جوجە سازی) لە لایان هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە گوێرەی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو: حەشمەت ئەدمەن ی ـ۲٨ ساڵە لە کاتێک دا کە لە لە دووکانەکەی خۆی خەریکی ئیش و کار بووە، لە لەیەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەو لاوە کوردە خەڵکی گوندی ئەسپەرێز و ساڵانێکی زۆرە لە شاری کانی دینار (جوجەسازی)ی سەر بە شاری مەریوان لە بواری خزمەتگوزاری کۆمپیۆتەر و ئامێرەکانی پەیوەندی خەریکی ئیشە.

ئەم سەر چاوەیە هەر وەها ئاماژەی بەوە کرد: سەڕەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی بۆ دامەزراوە ئەمنی و دادوەریەکان، تا ئێستا هیچ وڵامێک لە شوێنی ڕاگرتن و هەر وەها هۆی دەسبەسەرکردنی وەچنگ نەکەوتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان