دەست بەسەر کردنی کۆڵبەرێکی کورد لە پیرانشار

kmmk: چوار شەممە ۳۰ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ” زەینەدین شێخە”  تەمەن ۱۸ ساڵان خەڵکی سەردەشت لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوری ” کانی خودا”ی پیرانشار دەست بەسەر کراوە.

بە پێی راپۆرتەکە، ئەم کۆڵبەرە لاوەی کورد پاش دەست بەسەر کردن بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە وە هەروەها لە لایەن ئەو هێزەوە دەست بەسەر بارەکەیدا گیراوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان