:kmmk:
سێ شەممە ۶ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۸ی زایینی زیندانی کوردی تەمەن ۶۷ساڵ “بورهان کاراتای لەزیندانی گیرسۆنی تورکیا بەهۆی جەڵدەی دڵەوە گیانی لە دەست دا.
ناوبراو ماوەی ۳ساڵ و ۱۰مانگە لە زیندانی تورکیا بەشێوەی هەڵپەسێراو ڕاگیراوە و بەهۆیخراپی دۆخی زیندان وزۆری تەمەنەوە تووشی چەنددین نەخۆشی بووە و لەئاکامدا گیانی لە دەست دا.
ئیسماعیل کاراتای کوڕی ئەم زیندانییە سیاسییە کوتی ماوەیەک لەوەپێش بۆئازادی باوکی ڕاپۆرتێکی لەمەڕ دۆخی تەندرووستی ناوبراو پێشکەشی دادستانی تورک کردووە بەڵام سەرەڕای داواکارییەکەیان وهەر وەها هەوڵی پارێزەرەکان ئەنجامێکی نەبووە وبەرپرسانی قەزایی ڕێگریان لە ئازادی بورهان کاراتای کردووە.
جێگەی باسە ناوبراو لەچالاکانی خەباتی دێمۆکڕاتیکی کوردەکان لەئەندامانی شۆرای شاری بایەزیدی باکووری کوردستان و لە لیستەی پارتی ناوچە دیمۆکڕاتییەکانی ـ د.ب.پ بووە ودەیان جار لەلایەنحکوومەتی توورکیاوە دەسبەسەر کرابوو .
حکوومەتی تورکیا بەبیانووی جۆراوجۆر چالاکانی سیاسی ومەدەنی کوردی لەهەموو تەمەنەکان ڕاپێچی زیندانەکان کردووە وهەموو یاسا وڕێسا نێودەوڵەتییەکانی بن پێ خستووە تا ئاستێکە ژنی ۸۰ساڵ تەمەن ومنداڵی خوار دەساڵیش لە زیندانەکانی ئەو وڵاتەدایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان