هەواڵەکان

بەرزان موحەممەدی سزای ۶ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

kmmk: رۆژی چوار شەممە ۱۱ رەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی، بەرزان موحەمەدی شارۆمەندی کوردی سەوڵاوای سەر بە شاری مەریوان لە لایە دادگەی شۆڕشی تارانەوە سزای ۶ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

جێگای ئاماژەیە: «بەرزان موحەمەدی» لەدایک بوی ساڵی ۱۳۵۷ی هەتاوی، کوڕێ ئەحمەد و خەڵکی گوندی گۆشتخانی سەر بە سەوڵاوای مەریوانە کە لە ناڕەزایەتیەکانی گەلاوێژی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی تارانەوە دەست بەسەر دەکرێت و دەبرێتە ژوری تاکەکەسی بەندیخانەی کەهریزەک و پاش تێپەڕاندنی پرۆسەی لێپرسینەوە و ئەشکەنجە و هەڕەشە، دەبرێتە بەندیخانەی فەشافویە لە باشوری شاری تاران.

ناوبراو، لە شاری تاران بە کرێکاریەوە سەرقاڵی دەرهێنانی بژێوی ژیانە و پاش دەست بەسەر کردن ماڵی ناوبراو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی تارانەوە دەپشکندرێت و هەندێک لە کەرەستەی ناوماڵی ناوبراویش دەستی بەسەردا دەگیرێت.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

درێژەی قۆڵبەست کردنی شارۆمەندانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان

دەسبەسەری چالاکێکی کرێکاری کورد لەشاری سنە

کاسبکارانی دەسبەسەرکراوی ساڵی رابردوو لە زمان سنوورپارێزی ئێران لە پارێزگایر ورمێ