kmmk: دوێنێ یەکشەممە ۲٥ی خەرمانان، لەنێوان سنوورە دەستکردەکانی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو کۆڵبەر بەناوی (ن، م) بە تەقەی پاسدارانی ئێران برینداربوون و گەیەندرانە نەخۆشخانەکانی باشوری کوردستان لە سنووری هەولێر.
ئەو دوو کۆڵبەرە لە کوێستانەکانی کێلەشین-ی سەر بە شارەدێی سیدەکان بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کراون.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، لەماوەی مانگێک-دا ئەمە سێیەمین جارە لە سنووری کێلەشین کۆڵبەران دەبنە ئامانجی تەقەی پاسداران و ئەوەی زاندراوە پێنج کۆڵبەر بریندارکراون و یەک کۆڵبەر گیانی لەدەستداوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان