بەهۆی هێرش وپەلاماری ئێرانەوە ۹کەس کوژران و ۳۰کەسیش برینداربوون لە باشووری کوردستان

KMMK:
حکوومەتی ئێران سەرلەبەیانی ئەوڕۆ لەڕێی بۆردمانی موشەکییەوە ئۆردوگاکانی هەڵکەوتە لەشاری کۆیەی لەباشووری کوردستانی کردە ئامانج ولەو هێرشەدا ۹ کەس کوژراو و۳۰کەسیش بریندار بوون کە لەنێویاندا ژن ومنداڵیش بەرچاو دەکەوێ.
لەم هێرشەدا بۆ سەر ئۆردوگاکانی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستان، حکوومەتی ئێران هەوڵی لەناو بردنی دژبەرانیەتی تەنانەت لەدەرەوەی سنوورەکانی ئێران و دەسدرێژی ئاشکرابۆ سەر هەرێمی کوردستان بووە.
لەم هێرشەدا شوێنی نیشتەجێ بوون وبنەماڵەی دژبەرانی حکوومەتی ئێران کراوەتە ئامانج،کە لەخۆیدا پێشێل کردنی ئاشکرای یاسا نێونەتەوەیی ومافی مرۆییەکانە.
ئەم هێرشە لەکاتێکدا هاتۆتە ئاراوە کە ڕامین حسێن پەنایی دژبەری سیاسی کوردیش ئەوڕۆ سەرلە بەیانی ئێعدام کراوە.کۆماری ئیسلامی بە ئاشکرا شەڕو جیهادێکی دیکەی دژ بە کوردستان دەسپێکردووە و هەوڵی پاکتاوی ڕەگەزی گەلی کورد دەدات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان