دەسبەسەری دوو چالاکی ژینگەپارێز لە شاری ســــــنە
KMMK:
سێ شەممە ۱۳ی خەرمانان دوو چالاکی ژینگەپارێز بەناوەکانی “سامان مەنسووری” و “جەماڵ محەممەدی” لەشوێنی کارەکەیان لە شارۆچکەی پیشەیی ۲ لەلایەن ئەو هێزانەی جلی مەدەنیان لە بەردابوو دەسبەسەر وگوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەگوێرەی زانیارییەکان دەسبەسەری ئەم دوو شارۆمەندە کوردە نێزیک کاتژمێر ۵ی دوانیوەڕۆ هاتۆتە ئاراوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران لەماوەی چەندد حەوتووی ڕابردوو، چەنددین چالاکی ژینگەپارێزی کوردی دەسبەسەر کردووە.
دەسبەسەری ئەم چالاکە ژینگەپارێزانەی کورد لەکاتێکدایە کە سیاسەتەکانی حکوومەتی ئێران لە چوارچێوەی هەوڵ بۆ لەناوبردنی ژینگەیە.
جێگەی باسە کەلە ئەنجامی ئەو ئاگر تێبەردانەی کە حکوومەتی ئێران لە دارستانەکانی مەریوان هێنایە ئاراوە، ۴ کەسی ژینگەپارێز گیانیان بەخت کرد.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان