کەماڵ حەسەن ڕەمەزان گەڕێنرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئێران لە ورمێ

KMMK:پێنج شەممە یەکی خەرمانان ،کەماڵ حەسەن ڕەمەزان، زیندانی سیاسی مەحکووم بە ئێعدام کە ڕۆژی ۲۲ی گەلاوێژ گوازرابوویەوە بۆ ژووری تاکە کەسی گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ گەڕێنرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئەم حکوومەتە لە ورمێ.

ئەم زیندانییە سیاسییە ڕۆژی دووشەممە ۲۲ی گەلاوێژ لەژێر چاوەدێر قورسی ئەمنییەتی و بە کەلەبچەی دەست وپێ و چاو بەستراوی لە زیندانەوە گوازرابوویەوە بۆ گرتووخانەی ۸۱ی ڕەمەزانی سپای پاسداران ولەهەمبەر چالاکی پڕوپاگەندە لە زیندان لێکۆڵینەوەی لەسەر کراو لێکۆڵەران لەمەڕ جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی ناوبراو لەئەگەری درێژەی چالاکییەکانی لە زیندان هۆشداریان پێ دابوو.

ئەم زیندانییە سیاسییە پێشتریش لە ” سەرماوەزی ۱۳۹۵بۆ ماوەی ۸ڕۆژ ” ،” بەفرانباری ۱۳۹۵بۆ ماوەی ۱۰ ڕۆژ ” و ” لە سەرماوەزی ۱۳۹۶ بۆ ماوەی ۷ ڕۆژ ” گوازرابوویەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات و سازمانی ئیتلاعاتی سپای ورمێ وبۆ وەرگرتنی دان پێدانانی ساختە و دۆسیەی نوێ گوشاریانخستبوویە سەری.

کەماڵ حەسەن ڕەمەزان، ۳۳ساڵ تەمەن وخەڵکی شاری سریکانی لە ڕۆژئاوای لە ۶ی خەرمانانی ۹۳ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و پاش چوارمانگ لێکۆڵینەوە لە گرتووخانەکانی ئیتلاعاتی سپا و وەزارەتی ئیتلاعات لەورمێ بۆ زیندانی ناوەندی ئەوشارە گوازرایەوە.

ناوبراو لە گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۴ لەلایەن لقی ۲ی دادگای شۆڕشی ئێران لە ورمێ بەتۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەساڵ حوکمی بەسەردا سەپێنرا و ئەم حوکمە دواتر بەپێی یاسای تەسلیم بە دەنگ(تسلیم بە رای)دابەزی بۆ ۷ساڵ.
لەماوەی چەندد ساڵی ڕابردوو ئەم زیندانییە سیاسییە سێ جار گوازراوەتەوە بۆ گرتووخانە ئەمنییەتییەکان لەشاری ورمێ وبەتۆمەتی کوشتنی یەکێک لە ئەندامانی سپای پاسداران لە هاوینی ۱۳۹۰ لێکۆڵینەوەی لەسەر کرا.ناوبراو لە گوڵانی ۱۳۹۶ لەلایەن بەشی جێبەجێکاری حوکمەکانی زیندانی ناوەندی لە ورمێ بانگهێشت ودیاری گرتنی حوکمی ئێعدام بەشێوەی فەرمی پێی ڕاگەیەندرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان