ڕامین حوسێن پەناهی لە سنەوە بۆ گرتوخانەی رەجایی شاری کەرەج راگوێزرا

kmmk

سێ شەممە ۲۳ گەلاوێژ، ڕامین حوسێن پەناهی بەندکراوی سیاسی کورد لە گرتوخانەی ئێران لە سنە گوازراوەتەوە بۆ گرتوخانەی رەجایی شاری کەرەج.

شایانی باسە سزای سێدارەی ڕامین لە دادگای پێداچوونەوەی ئێراندا جارێکی دیکە تایید کراوەتەوە و سەرەڕای داواکاری چەندین ڕێکخراوی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ و ناڕەزایەتی خەڵک و شەقامی سیاسی کوردستان بۆ راگرتنی سزای ئەو بەندکراوە سیاسیە،کۆماری ئێسلامی ئێران لەهەوڵی لەسێدارەدانی ناوبراو دایە.

شیمانە ی ئەوە دەکرێ، کە ئەو راگواستنە بەشێک بێت لە پلانی حکومەتی ئێران بۆ لەسێدارەدانی رامین حوسێن پەناهی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: