مامۆستای قوتابخانەی سەردەشتی بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا
kmmk:
سێ شەممە دووی گەلاوێژ، “بەختیار عارفی”مامۆستای پەروەردە وفێرکاری سەردەشت کەپێشتر بەتۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپی بانگهێشت وچاکسازی” ۱۸مانگ زیندانی بۆ دیاری کرابوو،بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی کۆماری ئیسلامی لەمەهاباد کرا.
۷ی ڕەشەممەی ۱۳۹۵ لقی دەی دادگای پێداچوونەوەی ئێران لە ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دۆسیەی بەختیار عارفی بەتۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپی بانگهێشت و چاکسازی کە سێ ساڵ حوکمی تەعزیری بۆ دیاری کرابوو ،پێداچوونەوەی پێدا کردووە وئەو حوکمە ، لەلایەن لقی چلی دیوانی باڵای وڵات پەسەند کرا و لەکۆتاییدا ۸ی خەزەڵوەری ۹۶ی هەتاوی لەلقی ۱۳ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێبە پشتبەستن بە ماددەی ۱۸ی یاسای سزاکانی ئیسلامیسێ ساڵ حوکمەکەی داشکا بۆ ۱۸مانگ حوکمی تەعزیری بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕۆژانەی کەلە دەسبەسەری دا بووە وئەم حوکمەیش لەڕێی پارێزەرەکەیەوە پێی ڕاگەیەندرا.
بەپێی هەواڵی کوردپا، ئەم مامۆستایەی پەروەردە وخوێندکارییە پێنجی ڕێبەندانی ساڵی ۱۳۹۳ دەسبەسەر و پاش مانگێک دەسبەسەری کاتی، بەدانانی بارمتە تا کاتی کۆتایی پێداچوونەوە بە دۆسیەکەی ئازاد کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان